زریانە مەترسیدارەكە گەیشتە فلۆریدا

زریانی مەترسیداری میلتۆن گەیشتە كەناراوەكانی فلۆریدا و دانیشتووان بە كیسی خۆڵ و داكوتینی تەختە رووبەڕووی دەبنەوە.

چەند رۆژێك پێشتر دانیشتووانی ویلایەتەكەی ئەمریكا وەك رێوشوێنێكی خۆپارێزی دەستیان بە دانانی كیسی خۆڵ و داكوتینی تەختە لە بەردەم دەرگا و پەنجەرەی ماڵەكانیان كرد. بۆ ئەوەی رێگری لە چوونە ناوەوەی ئاوی لافاو بۆ ناو ماڵ و ئۆفیسەكانیان بكەن و رێگری لە زیانەكانی بكەن.

كیسی خۆڵ بەشێوەیەكی سەرەكی بۆ رێگری لە لافاوی لەناكاو كە هاوكاتی زریان روودەدەن، بەكاردێت. بەربەستێكی ساكارە بەڵام كاریگەرە بۆ كەمبوونەوەی ئاوی لافاو و زیانەكەی، كە لە ئاكامی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەوە روودەدات.

زریانی میلتۆن رووی لە ویلایەتەكە كرد پاش تەنها دوو هەفتە بەسەر زریانی هیلین-ی زیانبەخش كە فلۆریدا و ویلایەتەكانی دیكەی باشووری رۆژهەڵاتی ئەمریكای گرتەوە و زیانی گیانی و دارایی گەورەی لێكەوتەوە.

لە كەرتی لیك، پشت بە بەندكراوانی نامەترسیدار بەسترا بۆ یارمەتیدانی دانیشتووان لە ئامادەكردنی كیسی خۆڵ، بەر لەوەی زریانەكە بگاتە ویلایەتەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێـ.ـران تۆمەتەکان لەبارەی هەوڵی کوشـ.ـتنی کاربەدەستانی ئەمریکاوە رەتدەکاتەوە

دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵییەکان بابەتێکیان بڵاوکردەوە کە لە دادگای فیدراڵیی مانهاتن، سكاڵایەكی تاوان تۆماركراوە لەسەر بەرپرسێك لە سوپای…
Total
0
Share