وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەوڵ بۆ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دراوە و دەشڵێت، “رێوشوێنی باش بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دانراوە”.
دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە بەغداد رایگەیاند، هەرێمی كوردستان پابەندییەكانی بەرامبەر بە بەغداد جێبەجێكردووە و بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق هەیە پێَویستە گرفت بۆ مووچە دروستنەكرێت و لە ئێستادا رێوشوێنی باش بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دانراوە.
وتیشی، “هەوڵ بۆ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دراوە و نابێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بفەوتێت”.