لە سنووری کەرکوک مینێکی چێندراو تەقییەوە و باوک و کوڕێک بوونە قوربانی

لە ناوچەی جەبەل بۆر، مینێکی چێندراو تەقییەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و کوڕە 12 ساڵانەکەی برینداربوو.

فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ناوچەی جەبەل بۆر، مینێکی چێندراو تەقییەوە و بەهۆیەوە هاوڵاتییەکی سڤیل گیانیلەدەستداو کوڕە تەمەن 12 ساڵانەکەی برینداربوو.

لە راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک-دا هاتووە، ئەو باوک و کوڕە بە خێزانی بۆ گەشت و سەیران چوونەتە ئەو جێگایە، ئەو مینە چێنراوەش کۆنە و بۆ سەردەمی رژێمی پێشوو دەگەڕێتەوە.

ناوچەی جەبەل بۆر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی باکووری پارێزگای کەرکوک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان: بێجگە لە ژمارە تەلەفۆنی 122 دەتوانن بە دوو ژمارە مۆبایلی دیکەش پەیوەندیمان پێوە بکەن

سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، دەتوانن بە دوو ژمارەی مۆبایلی دیکە بێجگە لە ژمارە…
Total
0
Share