چەند رێنماییەک بۆ شۆفێریکردن لە کاتی تەمدا

شۆفێریکردن لەکاتی تەمدا پێویستی بە مامەڵەیەکی جیاوازە لەگەڵ کاتی ئاسایی و دەبێت زۆر وریاتر بیت.

لێرەدا سێ رێنمایی دەخەینەڕوو کە پێوستە لەپێناوی سەلامەتیت پەیڕەویان بکەیت:

خێراییەکەت کەمبکەرەوە:

لێخوڕین بە هەمان خێرایی کەشوهەوای ئاسایی لە کەشی تەم دا مەترسییەکی گەورەیە، دڵنیابە لەوەی کە خێراییەکەت کەمبکەیتەوە، چونکە کاتی زیاترت دەبێت بۆ وەستان یان هەرحاڵەتێکی دیکەی لە ناکاو.

ئەگەر ئاستی بینین گەیشتە رێژەیەکی زۆر کەم بە هۆی زۆریی تەمەوە ئەوا شوێنێکی باش و سەلامەت بدۆزەرەوە و ئۆتۆمبێلەکەت بە زووترین کات پارک بکە بەمەرجێک لەسەر لەینەکانی شەقامەکە نەبیت، وە چاوەڕێ بکە تاوەکو بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

هەمیشە لایتە نزمەکانت دابگیرسێنە:

دوور بکەرەوە لە بەکارهێنانی لایتی بەرز (فول لایت) لەکاتی بوونی تەم، چونکە بەهۆی بوونی دەنکۆڵەی ووردی ئاو لە کەشی تەمدا وا دەکات رووناکییەکە بڵاو ببێتەوە و کاردانەوە دروست بکات، ئەگەر لە حاڵەتێکدا زانیت کە لایتە بەرزەکان سوودیان نییە ئەوە لایتە نزمەکان دابگیرسێنە یان لایتی تەم (بلاجکتۆر)، بۆئەوەی لەلایەن شۆفێرانی دیکەی سەرشەقامەکە ببینرێیت.

بەباشی هۆشت لەسەر شەقامەکە بێت:

شۆفێریکردن لە کاتی تەم دا کارێکی گرانە و ناکرێت چەند کارێک بەیەکەوە بکەیت، بۆیە باشتر وایە ئەم رێکارانە بگریتە بەر، رادیۆکەت بکوژێنەرەوە، قسە لەگەڵ سەرنشینەکانی دیکە مەکە بۆئەوەی تەواو سەرنجت لەسەر شەقامەکە بێت، جامی ئۆتۆمبێلەکەت بکەرەوە بۆ ئەوەی گوێت لە ئۆتۆمبێلەکانی دەرەوە بێت.

بابەتی پێشتر

ژمارەی قوربانیانی ئاگرەکەی ئەمریکا بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

ئاوی بەلوعەی بەناوی ئاوی زمزم فرۆشتووە و پارەیەكی زۆری كۆكردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share