ژمارەی قوربانیانی ئاگرەکەی ئەمریکا بەرزبووەوە

ئاگرەکەی ئەمریکا تاوەکو ئەمڕۆش بەردەوامە و ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 24 کەس.

پێشبینیدەکرێت گڕ و بڵێسەی ئاگرەکە بەهێزتر ببێت بەوپێیەی بای بەهێز ناوچەکەی گرتووەتەوە.

شاری لۆس ئەنجلسی ئامریکا لە سێشەممەی رابردووەوە دەسوتێت و ژمارەی ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا گیانیان لەدەستداوە 24 کەسن، دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە پێشبینیدەکەن ژمارەکە بەرزترببێتەوە.

ئەنتۆنی مارۆنی، بەرپرسی ئاگرکوژێنەوەی ناوچەکە دەڵێت، “دوای هێوربوونەوەی بە ماوەیەکی کورت، پێشبینی دەکەین کە ئەمڕۆ جارێکی دیکە خێرایی با زیادبکات و مەترسییەکانی سەر لۆس ئەنجلس بچێتە ئاستێکی بەرزتر”.

ئاگرکەوتنەوەکان تەواوی بەشەکانی دووەم گەورەترین شاری ئەمریکایان لەناوبردووە کە هەزاران باڵەخانە و ئۆتۆمبێل و دامەزراوە لەخۆدەگرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

واشنتن تایمز: ئەمریکا و ئێران لە 24 کاتژمێری داهاتوودا ڕێککەوتنی ئاشتی واژوو دەکەن

واشنتن تایمز، ڕایگەیاند، ئەمریکا و ئێران لە 24 کاتژمێری داهاتوودا ڕێککەوتنی ئاشتی واژوو دەکەن. ڕۆژنامەی “واشنتن تایمز”ی ئەمریکی…
زیاتر ببینە

وەزیری جەنگی ئەمریکا: ئەمڕۆ بەهێزترین ڕۆژی هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران دەبێت

وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئەرکی سەربازیی ئەمریکا لە ئێران بەمزووانە کۆتاییدێت. دەشڵێت، ئەمڕۆ بەهێزترین ڕۆژی هێرشەکانمان دەبێت. پیت…
Total
0
Share