لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش کەس برینداربوون

لەناو قەزای کەلار رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ مینی پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سپۆرتاج لە ترافیک لایتی ئەندازیاران لەناو قەزای کەلار پێکیاندادا، بەهۆیەوە هەر دوو شۆفێرەکە و چوار سەرنشین برینداربوون.

دەشڵێت، چوار برینداریان لە ئۆتۆمبێلی جۆری کیا سپۆرتاجدا بوون و دوو برینداریان لە مینی پاسەکەدابوون.

باس لەوەش دەکات، هەر شەش بریندارەکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە.

May be an image of 2 people and car

May be an image of 4 people, car and text

May be an image of 5 people, car and street

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی زانایان: پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان دژی واقعی کۆمەڵگایە

یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، پڕۆژە یاساکە دژی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: گواستنەوەی پڕۆژەی هەژماری من بۆ سەر وەزارەتمان دەستیپێکرد

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەنگاوەکانی گواستنەوەی پرۆژەی هەژماری من بۆ سەر وەزارەتی دارایی دەستیپێکردووە. وەزارەتی دارایی و…
Total
0
Share