ئاوی بەلوعەی بەناوی ئاوی زمزم فرۆشتووە و پارەیەكی زۆری كۆكردووەتەوە

خاوەنی كارگەیەك دەستگیركرا و زۆر كەسیش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی، بەهۆی ئاشكرابوونی ئەو ساختەكارییەی لەماوەی رابردوودا ئەنجامیدابوو و لە ئاكامیدا پارەكی زۆری دەستكەوت.

پۆلیسی شاری ئەدەنەی توركیا خاوەنی كارگەیەكی ئاوی دەستگیركرد، كە پێشتر بانگەشەی ئەوەی دەكرد ئاوی زمزم لە مەككەوە هاوردە دەكات، بەر لەوەی ئاشكرابێت كە بوتڵەكانی بە ئاوی بەلوعە پڕكردووەتەوە.

پاش لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە رۆژانە نزیكەی 600 هەزار لیرەی توركی بەهۆی فرۆشتنی ئاوە ساختەكراوەكەوە دەستكەوتووە، وەك ئەوەی میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە.

بەڵام خاوەنی كارگەكە وادەردەكەوێت هەست بە هیچ تاوانێك نەكات، چونكە پاش دەستگیركردنیشی وتوویەتی، “سەرجەم بوتڵەكانم فرۆشتوون، ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت كە كڕیارەكانم زۆر لێی رازی بوون”.

هەروەك دووپاتیكردووەتەوە كە هیچ سكاڵایەكی لەو كەسانەوە پێنەگەیشتووە كە ئاوە “ساختەكراوەكە”ی پێفرۆشتوون!.

بابەتی پێشتر

چەند رێنماییەک بۆ شۆفێریکردن لە کاتی تەمدا

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی ئەو نەوتەی بەغداد بۆ هەرێمی دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share