ئەو خێزانە بەریتانییەی پەنابەرێکی ئۆکرانی هەڵیوەشاندنەوە گەڕانەوە لای یەکتر

ئەو خێزانە بەریتانییەی کە سەرەتای ئەمساڵ و لەدوای لە خۆگرتنی کچە پەنابەرێکی ئۆکرانی هەڵوەشانەوە و جارێکی دیکە یەکیانگرتەوە و گەڕانەوە لای یەکتر.

لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا تۆنی گارنێت خاوەن ماڵەکە ڕایگەیاندبوو، “دوای پەیوەندییەکی سۆزداری کورت خایەن، پەیوەندیم لەگەڵ سۆفیا نەماوە و دەمەوێت بگەڕێمەوە لای هاوسەر و منداڵاکانم”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “سۆفیام لە ماڵەکەم کردە دەرەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی سووربوو لەسەر گەڕانەوەی ناچار پۆلیسم بۆ بانگکرد و دووریان خستەوە”.

هاوکات لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا ئاشکرایکرد، ” گەڕامەوە لای هاوسەر و منداڵەکانم، من ئەوانم خۆشدەوێت و ئەوەی لە ڕابردوودا ڕوویدا تەنها هەڵەیەک بوو”.

لە بەرامبەریشدا هاوسەرەکەی ڕایگەیاند، “هاوسەرەکەم باوکێکی باش بوو بۆ منداڵەکانم بۆیە بڕیارمدا لێی خۆشبم”.

لە دوای ئەو ڕووداوانەش سۆفیا نەک هەر گارنێت، بەڵکو بەریتانیاشی جێهێشت و گەڕایەوە وڵاتەکەی خۆی.

 

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتییەک ژمارەیەک هەلی دامەزراندنی بە گرێبەست ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

وەزیری نەوتی عێراق پۆستی وەزیری دارایی بە وەکالەت لێوەرگیرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هەواڵگری: تیك تۆك هەڕەشەی راستەقینەیە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا

بەڕێوەبەری هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بڵاوبوونەوەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تیك تۆك)ی چینی مایەی نیگەرانیی واشنتن-ە، پێشیوایە دەبێتە هەڕەشەی راستەقینە…
Total
0
Share