ژنێک ماوەی 10 ساڵ تەرمی دایکی لە بەفرگردا هەڵگرتووە

ئەو بینایەی تەرمی ژنەکەی تێدا دۆزراوەتەوە

پۆلیسی ژاپۆن ئاشکرای کردووە لە ڕوداوێکی سەرسوڕهێنەردا جەستەی مردوی ژنێکی ژاپۆنی لە بەفرگری ماڵێکدا دۆزراوەتەوە، کە دواتر دەرکەوتووە دایکی ژنی هەمان ماڵ بووە.

بەپێی زانیاریی میدیا ژاپۆنییەکان کە لە زاری پۆلیسەوە بڵاویانکردووەتەوە، ژنە تۆمەتبارەکە ناوی یومی یوشینوە و تەمەنی 48 ساڵە، ئەو 10 ساڵ پێش ئێستا جەستەی مردوی دایکی خستووەتە بەفرگرەوە و هەڵیگرتووە.

یومی لەبارەی هۆکاری ڕوداوەکەوە دەڵێت، “من نەمویستووە دایکم لەم ماڵە دووربکەوێتەوە، چەند ساڵ لەم ماڵەدا پێکەوە ژیاوین، نەمتوانی بیهێنمە پێش چاوم کە دایکم لەم ماڵە دەڕوات، بۆیە جەستەیم هەڵگرتووە”.

ڕوداوەکە لە تۆکیۆی پایتەخت ڕویداوە، بە وتەی پۆلیس هیچ ئاسەوارێکی ئەشکەنجە یان کوشتن یان هەر زەبرێکی دەرەکی بە جەستەی ژنە بەستووەکەوە نەبووە، ئەمەش ئەو گومانەی پۆلیس ڕەتدەکاتەوە کە ژنەکە دایکی خۆی کوشتبێت و بۆ ئاشکرا نەبوونی ڕوداوەکە لە بەفرگرێکدا هەڵیگرتبێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی تەقینەوەیەكەوە لە عەفرین ژمارەیەك هاوڵاتی كوژران

بابەتی دواتر

كردنەوەی هەژماری بانكی لە عێراق بە ڕێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share