كەمێك پێش ئێستا دوو كرێكار لە كاتی پاككردنەوەی ئاوەڕۆدا لە كەركوك گیانیان لەدەستدا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك رایگەیاند، دوو كرێكار لە كاتی پاككردنەوەی ئاوەڕۆدا لە یەكێك لە گەڕەكەكانی كەركوك كەوتوونەتە ناو ئاوەڕۆكەوە و گیانیان لەدەستدا.
وتیشی، “لە ئێستادا تەرمەكانیان گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی كەركوك و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.