جینۆسایدی ئێزیدییەکان بەشێکی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت

کارنامەی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکرایەوە، یەکێک لە تەوەرەکانیش دەربارەی پرسی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکانە.

بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی “مەحمود مەشهەدانی” سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت، کە تیایدا خویندنەوە چەند پڕۆژە یاسایەک دەکرێت، کە یەکێک لە بابەتەکان بریتییە لە پرسی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکان.

هاوکات، بەپێی ئەو کارنامەیەی بڵاوکراوەتەوە، دانیشتنەکە لە 10 بڕگە پێکدێت، بڕگەی حەوتەمیش تەرخانکراوە بۆ پرسی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکان کە لەلایەن لیژنەی مافی مرۆڤەوە پێشنیارکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری بازرگانیی سلێمانی: بەهۆی بەرهەمی دەرەکییەوە کارگە ناوخۆییەکان مەترسیی داخستنیان لەسەرە

ژووری بازرگانیی سلێمانی مەترسیی داخستنی بەشێک لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی خستەڕوو، ڕایگەیاند بەهۆی نەبوون یان کەمیی ڕسوماتی گومرگ…
Total
0
Share