سێ فراكسیۆن و سەربەخۆكان بایكۆتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان دەكەن

سێ فراكسیۆنی پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانتارانی سەربەخۆ، بایكۆتی كۆبوونەوەكەی سبەینێی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان دەكەن.

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆببنەوە، هەریەكە لە فراكسیۆنەكانی كۆمەڵ، یەكگرتوو، نەوەی نوێ‌ و سەربەخۆكان بڕیاریان دا بایكۆتی كۆبوونەوەكە بكەن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، “بڕیاری بایكۆتی كۆبوونەوەی سبەینێی نێوان سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكانمان داوە، چونكە سەرۆكایەتیی پەرلەمان لە ئاستی كێشە و داواكاریی خەڵكی كوردستاندا نیە”.

دەشڵێت، “كارێكیان كردووە كە پەرلەمان نەتوانێت بە ئەركی ڕاستەقینەی خۆی هەڵبستێت.”

كۆمەڵی دادگەری پێشیوایە، “پرسی گەندەڵی و تاڵانكاریی ڕێكخراو-ی سامانی گشتی، كۆچی بەلێشاوی خەڵك بۆ دەرەوەی وڵات كە خەریكە دەبێتە كارەسات، بێكاری و هەڵكشانی ڕێژەی هەژاری و برسێتی، مافی خوراوی فەرمانبەران و خەمی ئەو دەیان هەزار دەرچووەی زانكۆ و پەیمانگاكان لەپێشترن تا قسە و كۆبوونەوەی جددییان لەسەر بكرێت نەك ئەو كۆبوونەوەیە”.

جەختلەوەشدەكەنەوە، “ئەوەی دەسەڵات و سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەیكەن، تەنها كات كوشتن و هەوڵدانە بۆ داپۆشینی ئەو شكستە گەورەیەی كە دەسەڵات تووشی بووە”.

لای خۆشیەوە، فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن “نەوەی نوێ و كۆمەڵی دادگەری و سەربەخۆكان” بایكۆتی كۆبوونەوەی سەرۆك فراكسیۆنەكان و سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان دەكەن، كە بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ئەنجامبدرێت.”

بابەتی پێشتر

بەغداد مووچەی ئەم مانگەی خانەنشینان دابەشدەكات و لە هەرێم هێشتا مووچەی مانگی پێشوو نەدراوە

بابەتی دواتر

بەفەرمی.. کۆنتی بووە ڕاهێنەری تۆتنهام

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share