وێنە.. ژنێکی جادوگەر دەستگیرکرا

پۆلیسی دهۆک ئاشکرایکرد دوای گەڕانێکی زۆر توانیویانە ژنێکی جادوگەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر ئەو کەلوپەلانەدا کە بۆ فێڵ و جادوو بەکاریهێناوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی دهۆک دەڵێت، “ئەمڕۆ 18 ی ئازار، لەلایەن بنکەی پۆلیسی ماڵتای توانیومانە تۆمەتبارێک دەستگیربکەین کە چەندین کەلوپەلی بەکارهێناوە بۆ جادوو و فێڵ”.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی دهۆک ژنەکە تەمەنی 49 ساڵە و پێشوتر زانیاریان لەسەری هەبووە و لە هەوڵدابوون بۆ دەستگیرکردنی و لەکاتی دەستگیرکردنەکەیدا دەستگیراوە بەسەر “نووشتە، قفڵ و کلیل، هەندێک نووسین لەسەر پارچە کاخەز و پەڕۆ و گەلێک کەلوپەلی دیکە کە بەکارهاتووە بۆ فێڵ و جادوو لەو کەسانەی داواکراوە لێی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی: بڕیارماندا مانگانە مینحەیەک بدرێتە مامۆستایانی ئاینیی خۆبەخش

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بڵاویکردەوە، بڕیاردرا مانگانە مینحەیەک بدرێتە مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش، ئەوانەی کە هیچ داهاتێکی دیکەیان…
زیاتر ببینە

ئاماری فەرمی: زیاتر لە 19 هەزار کەس فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوونی کەمدەرامەتانیان پڕکردووەتەوە

ئەو فۆرمانەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوو بۆ کەمدەرامەتان بڵاویکردەوە تا ئێستا بەردەوامە، بەپێی…
Total
0
Share