گۆڕانكاری لە خشتەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت

حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە خشتەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەشێوەی ئەلیكترۆنی ئامادەدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا راپۆرتێك لەبارەی ئیعتمادكردنی ژمارەی كەسیی بێهاوتای پڕۆسەی تۆماری بایۆمەتری مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی عێراق و ناردنی سەرجەم زانیارییە داواكراوەكان بۆ بەغداد خستەڕوو كە بەم هەنگاوەش، كۆتایی بە بیانووی حكومەتی عێراق دێت سەبارەت بە بابەتی ژمارەی وەزیفی.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بڕگەی كۆتایی كارنامەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، گفتوگۆكردن بوو لەبارەی بەرەوپێشچوونەكانی پڕۆژەی بەئەلیكترۆنیكردنی ناوەندیی خشتەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ناسراو بە (پڕۆژە سیستمی پەیڕۆڵ) كە قۆناغێكی پڕۆژەی بایۆمەترییە و ڕۆڵی وەزارەتەكان و یەكە ژمێریارییەكانیان لە جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیە كە لە سەرەتای ساڵی 2025ــەوە خشتەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەشێوەی ئەلیكترۆنی ئامادەدەكرێت و بەبێ كەموكوڕی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت.

بابەتی پێشتر

ئەنتۆنی بلینکن: لە پاڵپشتیکردنی کورد لە سوریا بەردەوامدەبین

بابەتی دواتر

شارەزایەکی کەشناسی: ئاماژەکان دڵخۆشکەرن و ئاستی دابارین زیاددەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەرێتی خۆسەری ڕۆژئاوا لە هەرێم: سێ ئەندامە دەستگیركراوەكەمان لای پارتین

پارتی دیموكراتی كوردستان لەڕێگەی سەرۆكایەتیی هەرێمەوە بە نوێنەرایەتیی خۆسەری ڕۆژئاوای وتووە، سێ كەسە دەستگیركراوەكە لای پارتین، نوێنەرایەتییەكە لە…
Total
0
Share