کەشناسیی عێراق: هەینی شەپۆلێکی بارانبارین روو لە وڵات دەکات

دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند،  شەپۆلێکی بارانبارین لە ئێوارەی هەینیەوە دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی یەکشەممە بەردەوامدەبێت.

دەستەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کەشوهەوا بە جێگیری دەمێنێتەوە لە ئەمڕۆدا بەگوێرەی ئەو وێنانەی لە مانگە دەستکردەکانەوە وەرگیراوە.

باسی لەوەشکردووە، ئێوارەی هەینی بارانبارین دەستپێدەکات و لە کاتژمێرەکانی رۆژی یەکشەممەدا کاریگەریی شەپۆلەکە کۆتایی دێت، پێشبینیش دەکرێت رێژەی بارانبارین لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق زیاتر بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا: ئاریان مەجید لەلای بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان دەستبەسەرە

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایدەکات، پاش ئەوەی بڵاوکرایەوە کە ئاریان مەجید بێسەروشوێنە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان ئاگادارکرایەنەوە کە ناوبراو…
Total
0
Share