ئەنتۆنی بلینکن: لە پاڵپشتیکردنی کورد لە سوریا بەردەوامدەبین

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پاریس رایگەیاند، بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی کورد لە سووریا و وتیشی، “تێکچوونی بارودۆخی ئەمنیی سوریا لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێك نییە”.

بلینکن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ژان نۆوێل بارۆ، هاوتا فەڕەنسییەکەی لە پاریس کۆنفڕانسێکی هاوبەشی ئەنجامدا و لە بەشێکی قسەکانیدا باسی لە دۆخی سوریا کرد و رایگەیاند پشتیوانییەکانمان بۆ هەسەدە بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بە ئەرکی گرنگی هەسەدە کرد، کە بەشێکی پاراستنی زیندانەکان کە ئەندامانی رێکخراوی داعش و ژن و منداڵەکانیانی تێدان.

لەبارەی ئیدارەی نوێی ئەمریکاشەوە قسەی کرد و رایگەیاند، پێموایە ئیدارەی نوێ بەردەوام دەبن لەو کارەی ئێمە کردوومانە.

دووپاتیشیکردەوە، واشنتن لە هەوڵەکانی لەگەڵ ئەنقەرە بەردەوامە سەبارەت بە ئەنجامنەدانی ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی بۆ سەر کوردەکان لە سوریا و وتیشی، “ئێمە کاردەکەین بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی ئەمە روونادات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایدەگەیەنێت، شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی…
Total
0
Share