دەرچووانی دانەمەزراو لە هەڵەبجە گردبوونەوە

بەهۆی ئەوەی ناوەكانیان رانەگەیەندراوە، 500 كاندیدكراوی دامەزراندنی هەڵەبجە گردبوونەوە.

نوێنەری کاندیدکراوان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە هەڵەبجە رایگەیاند، “نزیکەی ساڵێکە حکومەتی هەرێم بڕیاری دامەزراندنی 500 دەرچووی هەڵەبجەی دەرکردووە، دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکانیش تاوەکو ئێستا بڕیارەکە جێبەجێنەکراوە”.

وتیشی، “دەبێت سەرۆکی هەرێم پابەندی بریارەکەی خۆی بێت و واژۆی لەسەربکات، ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەش بەدواداچوون بکات و پرۆسەی دامەزراندنەکە لە ململانێی حزبی دووربخرێتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت و كانزاكانی سلێمانی لەبارەی بەنزینەكەی بەغدادەوە ڕوونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەنزینەكەی بەغداد بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەشدەکرێت و نرخەكەشی وەكو پێشوو…
Total
0
Share