کێشەی کارەبای گەڕەکێکی سلێمانی چارەسەردەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە رێگای پرۆژەیەکەوە کێشەی کارەبای گەڕەکی تووەسپی چاەسەردەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌بڕی زیاتر له‌ 273 ملیۆن دینار كێشەی كارەبای گەڕەكی تووەسپی چارەسەر دەكرێت، لە رێگای دانانی ژماره‌یەك محاویلەی یاریدەدەر بۆ گەڕەكه‌كه‌.

پرۆژەکە پێکهاتووە لە دانانی محاویلەی یاریدەدەر بۆ محاویلەكانی ژمارە (39، 31، 36، 26) و دانانی محاویلە بۆ 41 ماڵ و ژمارەیەك ماڵی دیكە لە خوار كارگەی ئاوی كانی سارد لەسەر رێگای سەرەكی قەیوان.
بڕیارە پرۆژەکە لە ماوەی 95 رۆژدا تەواوبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باندێکی ساختەکاری دەستگیركران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات لە سلێمانی باندێكی‌ ساخته‌كارییان ده‌ستگیركرد كه‌‌ زه‌وییه‌كی‌ گرانبه‌هایان به‌بێ ئاگاداری‌ خاوه‌نه‌كه‌ی فرۆشتووە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌…
زیاتر ببینە

ئاسۆ مامەند: هاوپەیمانیی کەرکوک تایتڵی بەیەکەوە كاركردنەمانە بۆ بەهێزترکردنی ئیرادەی نەتەوەکەمان

ئاسۆ مامەند سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە رایگەیاند، هاوپەیمانیی کەرکوک تایتڵی بە یەکەوە كاركردنەمانە بۆ بەهێزترکردنی…
Total
0
Share