بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ پلەی گەرمی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە هەندێک ناوچە پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ نزیکدەبێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، سبەی پێنجشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 16پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 21پلەى سیلیزى