لە سلێمانی 353 هەزار خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانییان کردووە.

یاریدەدەری بەڕێوەبەریی گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، ئامادەکارییەکی باشکراوە بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان و 353 هەزار خوێندکار بەشدارییان تیاداکردووە.

عومەر ئەحمەد یاریدەدەری بەڕێوەبەریی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، ئامادەکارییەکی باش کراوە بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم، و پرۆسەکە بە ئاسایی بەڕێوەدەچێت و هیچ گرفتێک بوونی نییە.

وتیشی، “لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی 353 هەزار و 907  خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانییان کردووە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی خوێندن لە هەرێم بەڕێوەچوو و بڕیارە تا رۆژی 18ی ئەم مانگە بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 پەرلەمان لەبارەی کێشەی سووتەمەنی و مامۆستایانی وانەبێژ بەبێ ئامادەیی وەزیرەکان کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی کوردستان سبەینێ سێشەممە کۆدەبێتەوە و هەردوو پرسی گرانبوونی بەنزین و گرفتەکانی سووتەمەنی، هەروەها داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ تەوەری…
Total
0
Share