کۆبوونەوەی تەواوکاری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی ئەنجامدرا

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کۆبوونەوەی تەواوکاری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان ژمارە 29 بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ئەنجامدرا و لە کۆبوونەوەکدا بڕیاردرا مۆڵەتی کۆتایی بدرێت بە ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرهێنان کە پێشتر مامەڵەکانیان پێشکەش کردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەموو ئەو گرفتانە خرانەڕوو کە بوونەتە هۆی خاوبوونەوەی پڕۆسەی وەبەرهێنان و  چۆنییەتی چارەسەرکردنیان پشتبەست بە رێکارە یاساییەکان تاوتوێکران لەم چێوەیەدا قوباد تاڵەبانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە هاوکار و هەماهەنگ بن لەنێوان خۆیاندا بۆ ئەوەی بتوانن ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەران بکەن لەپێناو جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بەربەستەکانی بەردەم  دابینکردنی زەوی بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و  پرسی کوژاندنەوەی زەوی و قەرەبووکردنەوەیان تاوتوێکران و بڕیاردرا بەپێی یاسا بەرکارەکان کار بکرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی خاوەنی ئەو زەویانەی کە بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان تەرخان دەکرێن پاش کوژاندنەوەیان، بە تایبەتیش ئەولەوییەت بدرێت لە ئاسانکاریکردن بۆ پڕۆژەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ.

هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری پێدانی مۆڵەتی کۆتایی بە ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرهێنان درا کە پێشتر مامەڵەکانیان پێشکەش کرابوو، قسە لەسەر ئەو پڕۆژانەش کرا کە هاوبەشن لە نێوان کەرتەکانی نیشتەجێبوون و گەشتوگوزاردا و بڕیاردرا ئاسانکاری پێویستیان بۆ بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەڵەبجە توانای وەرگرتنی نەخۆشیی تریان نییە

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا توانای وەرگرتنی نەخۆشیی دیکەیان نییە و قاوشەکان پڕبوون.…
Total
0
Share