تەرمی یەکێک لەو کچانەی لە زێی بچووکدا خنکان دۆزرایەوە

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی یەکێک لەو کچانەی چەند رۆژێک لەمەوبەر لەگەڵ باپیریان لە زێی بچووکدا خنکابوون دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کۆیە بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ تەرمی یەکێک لەو کچە خنکاوانەی ناحیەی سێگردکان دۆزرایەوە کە لەگەڵ باپیر و خوشکێکی دوو ڕۆژ پێش ئێستا خنکان”.
ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە ناوی شایستە مامەدین عومەرە و تەمەنی 16 ساڵانە.

لەدوای خنکانی ئەو دوو کچە و باپیریان دوای چەند کاتژمێرێک توانرا تەرمی باپیریان دەربهێنرێتەوە، لە ئێستاشدا تەرمی یەکێک لە کچەکان لە ئاوەکەدا ماوەتەوە و نەتوانراوە دەربهێنرێتەوە.
ئەو خێزانە دانیشتووی ناحیەی قوشتەپەی سنووری پارێزگای هەولێر بوون

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی: سوورین لەسەر ڕێگریکردن لە توندوتیژی و لەگەڵ یاسایەكیش نابین دژ بە بنەماكانی ئایین بێت

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سوورین لەسەر ڕێگریکردن لە توندوتیژی دژی ژنان و مرۆڤایەتی و دەشڵێت، لەهەمان…
زیاتر ببینە

مووچەی پەروەردە كەوتە دوای نەورۆز.. یەكێتیی مامۆستایان هەڵوێست وەردەگرێت

بەپێی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی، دابەشكردنی مووچەی پەروەردە دەكەوێتە دوای پشووەكانی نەورۆزەوە، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستانیش دەڵێت، “ئەو…
Total
0
Share