بەهۆی خراپی رەوشی کەشوهەوا بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لە چەند پارێزگایەکی عێراق دەوامیان راگرت.
ئەمڕۆ سێشەممە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین بەشێک لە پارێزگاکانی عێراقی گرتەوە بەو هۆیەوە ئەنجومەنی پارێزگای دیوانییە بڕیاریدا دەوامی سەرجەم فەرمانگە و ناوەندەکانی خوێندن بکاتە پشووی رەسمی.
لای خۆیانەوە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی بەغداد، بابل، موسەننا و ئەبوغرێب بڕیاریاندا ئەمڕۆ دەوام لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن رابگرن.
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان ئەو شەپۆلی بارانبارینەی بەشێک لە ناوچەکانی عێراقی گرتووەتەوە سبەینێ چوارشەممە کۆتایی دێت.