گەشتیارێک لە گەلی عەلی بەگ هەڵدێرا و گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئاگادارکراینەوە کە کەسێک بەهۆی هەڵدێرانەوە گیانیلەدەستداوە لە گەلی عەلی بەگ.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە هاوڵاتییەکی بە رەگەز عەرەب بووە و بەمەبەستی گەشتکردن چووەتە سنوورەکە.

لە ئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانیی لە هەوڵدان بۆ هێنانەوەی تەرمەکە بهێننە خوارەوە، بەهۆی سەختی ناوچەکەوە بە سێ تیم کاردەکەن بۆ گەڕانەوەی تەرمەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا: بۆ ئاییندەش هاوکاری کارە هونەرییەکان دەبین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ”بەشێوەیەکی ئاسایی هاوکاریی ستافی فیلمەکەمان کردوە، چونکە پەیوەندی بە تەندروستییەوە…
Total
0
Share