نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی 12 دەچنەوە بەغداد و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێڕاق کۆدەبنەوە.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، لە ساڵی 2024 دا حکومەتی عێراق بڕی 10 ترلیۆن و 752 ملیار دیناری بۆ هەرێم خەرجکردووە،کە ئەم بڕە بەشێکی بۆ سندوقی خانەنشینی عێراق و سندوقی باج گێڕدراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی دوو بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی دەرچوو، دەستمان کرد بە پێداچوونەوە بە دۆسیەی خانەنشینان و ئامادەمانکرد بۆ هاوتاکردن، پێنج مانگە لەسەر داهاتی خۆمان ئەو کورتهێنانەی لەسەر ئەوە دروستبووە پڕیدەکەینەوە.

باسیلەوەشکرد، مانگانە لیستی مووچە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و هیچ مانگێك لە مانگێکی دیکە ناچێت، بەڵام لە ئێستادا سەرجەم ئەو کەموکورتیانەی لە لیستەکاندا هەبوون و ئەو بیانوانەی عێراق هەیبوو چارەسەرمانکردن.

ئاشکراشیکرد، هەمیشە چاوەڕێی داواکاری نوێ لە عێراق دەکەین و خۆمان بۆ ئامادەکردووە.

هونەر جەمال لە درێژەی قسەکانیدا وتی، “824 ملیار دینارمان لە پارەی ساڵی 2024 ماوە، تا ئێستا عێراق نەیناردووە، تا ئێستا 441 ملیاری مووچەی مانگی 12 ماوە کە نەیناردووە، سوورین لەسەر بەدەستهێنانی ئەو مووچەیە بەم نزیکانە لەگەڵ بەغداد دادەنیشینەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەکی وێرانکەر چینی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share