بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕێگا بە هیچ كەسێك نادەین هێزی تایبەتی هەبێت و بە هەموو شێوەیەك دژی دەوەستینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەمەبەستی بەدواداچوون و لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە دوایین بەرەوپێشچوون و گۆڕانكارییەكان، سەردانی هێزەكانی حەفتای كرد و لەگەڵ فەرماندەكانی هێزی حەفتای هێزی پێشمەرگەی كوردستان كۆبووەوە.

‌‎ لە كۆبوونەیەكدا كە شاڵاو كۆسرەت ڕەسول و شۆڕش ئیسماعیل، وە‌زیری پێشمەرگە و جەلال شێخ ناجی، لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری—زانیاریی هەرێمی كوردستان ئامادەیبوون، گفتوگۆكرا لەبارەی گەشەسەندن، پڕچەككردنی هێزەكانی پێشمەرگە و جموجوڵی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش.

‌‎لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەرەوپێشبردنی توانا مرۆیی و سەربازییەكان كردەوە و ڕایگەیاند، لە هەوڵەكانمان بۆ بونیادنانی هێزێكی تۆكمە و مۆدێرن بەردەوامین. مەشقی چڕ و ڕاهێنانی بەردەوامی هێزەكان و دابینكردنی پێداویستییەكان كۆڵەكەی گرنگی سوپایە و ئێمەش دەمانەوێت هێزی پێشمەرگە بە باشترین شێوە ئامادە و پڕچەك بكەین.

‌‎لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لە گرنگی توانا هەواڵگرییەكان كرد و وتی، “دەبێت لەسەر بنەمای زانیاریی ورد، هاوكاری و هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەكان كردە سەربازییەكان ئەنجامبدرێت و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستانیش لەسەروو هەموو بەرژەوەندییەكانەوە بێت.

‌‎هەر لە كۆبوونەوەكەدا دوایین جموجووڵ و چالاكییەكانی داعش تاوتوێكران و بافڵ جەلال تاڵەبانی فەرماندە سەربازییەكانی ڕاسپارد بە هەموو شێوەیەك دژی هەر جووڵە و پلانێك بوەستنەوە كە ئارامیی هەرێمی كوردستان بخاتە مەترسییەوە. بۆ ئەمەش كاری هاوبەش و هەماهەنگیی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی بە گرنگ وەسفكرد.

‌‎بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیشی كردەوە، هێزی پێشمەرگە و هەموو هێزە ئەمنییەكانی كوردستان پارێزەری ڕاستەقینەی سەر و ماڵی خەڵكن. بۆیە ڕێگا بەهیچ كەسێك نادەین هێزی تایبەتی هەبێت و بە هەموو شێوەیەك دژی دەوەستینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: جەخت لە پابەندبوونی تیمی یەکێتی لە حکومەتی کاربەڕێکەر بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی سەرکردایەتی دەکەینەوە

قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، جەخت لە پابەندبوونی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە حکومەتی کاربەڕێکەر بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی سەرکردایەتیی یەکێتی…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی کارتی ڤاکسین دەکاتە مەرج بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، هەر هاوڵاتییەک سەردانیان دەکات مەرجە کارتی ڤاکسینی پێبێت لە مانگی داهاتووەوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.…
Total
0
Share