خوێندنی باڵای هەرێم داوایەک ئاڕاستەی بەرهەم ساڵح دەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی داوایەک لە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق دەکات کە یاسای بنەماکانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دەنگی لەسەر دراوە واژوو نەکات.

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ئەمڕۆ 2ی تشرینی دووەم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوەرۆکی ئەو یاسایە ڕەتدەکاتەوەو پشتیوانی لە هەڵوێستی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی ئەکادیمی عیراق و کوردستان دەکات، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ناوەرۆکی ئەم یاسایە پێچەوانەی بەهاو بنەما زانستییە ڕەسەنەکانی یەکسانکردنی ئەو بڕوانامانەیە کە لەدەرەوەی وڵات بەدەست دەهێنرێن”.

پێشتر یاسای بنەماکانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان لە 28ی مانگی ڕابردوو لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دەنگی لەسەر درا و پەسەندکرا.

خوێندنی باڵا دەڵێت، “لەم یاسایەدا کۆمەڵێک پێوەری زانستی گرنگ لە پرۆسەی یەکسانکردنی بڕوانامەکان فەرامۆش کراوە، کە زیانی گەورە بە ئاست و ناو و ناوبانگی پرۆسەی خوێندنی باڵاو بەهاو پیرۆزییەکانی بڕوانامەی زانستی دەگەیەنێت و پێچەوانەی بنەماکانی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە، سەرباری ئەمانەش یاساکە بەبێ ڕەچاوکردنی ڕاو و تێبینیەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان تێپەڕێنراوە”.

لە کۆتایدا ڕاگەیەنراوەکە داوا لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراقی فیدراڵ دەکات کە ئەم یاسایە بەم فۆرمەی ئێستا پەسەند نەکات.

بابەتی پێشتر

چوار ژن و چەند منداڵێکی داعش لە کەمپەکانەوە هەڵاتوون دەگەڕێنەوە و وڵاتی سوید

بابەتی دواتر

نێردەى تايبەتى ئەمريكا و نوێنەری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش واز لە ئەرکەکەی دەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share