بومەلەرزەیەکی وێرانکەر چینی هەژاند

بومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچە شاخاوییەکانی رۆژئاوای چین لە نزیک سنووری نیپاڵ روویدا و قوربانی لێکەوتەوە.

ئاژانسی بومەلەرزەزانیی چین بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکە بە گوڕی 8.6 لە ناوچەی تبت روویداوە و لایەنی کەم 53 کەس گیانیان لەدەستداوە و 62 کەسی دیکە برینداربوون.

لای خۆیانەوە میدیاکانی نیپاڵ بڵاویانکردەوە، گوڕی بومەلەرزەکە هێندە بەهێزبووە خەڵکێکی زۆر لە ناوخۆی وڵاتەکە هەستیانپێکردووە و رژاونەتە سەر شەقامەکان.

لە ساڵی 2015 بومەلەرزەیەکی هاوشێوە لە نیپاڵ روویدا و بەهۆیەوە نۆ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و یەک ملیۆن خانوو رووخان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا لەبارەی هێرشەكەی هەولێر داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات

نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە UN داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی كردووە لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر لەلایەن ئێرانەوە. نوێنەرایەتیی ویلایەتە…
Total
0
Share