زووهەستکردن بە سەرما رەنگە تەنها وەڵامێکی ئاسایی بێت بۆ دابەزینی پلەی گەرمی، بەڵام رەنگە ئاماژەبێت بۆ کێشە تەندروستییەکان کە پێویستیان بە گرنگیدان هەیە.
بە پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکیی هاوسەنگ و گرنگیدان بە تەندروستیی گشتی و سەردانی پزیشک لەکاتی پێویستدا، دەتوانرێت ئەم هەستە کەمبکرێتەوە و کوالێتیی ژیان باشتر بکرێت.
هۆکارەکانی زوو هەستکردن بە سەرما بریتین لە:
- کەمبوونەوەی چەوری لە لەشدا.
- تووشبوون بە غودەی دەرەقی.
- کەمخوێنی.
- خراپیی سوڕی مانگانە.
- نەخۆشیی شەکرە.
- وشکبوونەوەی لەش.
- ماندوێتی و کەمخەوی.
- بەدخۆراکی.
- ناهاوسەنگیی هۆرمۆنەکان.
- نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
رێگاکانی خۆپاراستن و چارەسەرکردن:
-خۆراکی دروست: ئەو خواردنانە بخۆ کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان بەتایبەتی ئاسن و ڤیتامین B12، هەروەها چەوری و پرۆتینی تەندروست بخۆ بۆ هاندانی بەرهەمهێنانی گەرمی.
– بە بەردەوامی ئاو بخۆرەوە: هێشتنەوەی لەش بە شێداری یارمەتیی رێکخستنی پلەی گەرمی بە شێوەیەکی کارا دەدات.
– وەرزشکردن: وەرزشکردن سوڕی خوێن باشتر دەکات و بەرهەمهێنانی گەرمی زیاد دەکات.
– جلوبەرگی گەرم لەبەربکە.
– باشترکردنی شێوازی ژیان: خەوتنی پێویست و کەمکردنەوەی فشاری دەروونی کارەکانی جەستە بەگشتی بەرزدەکاتەوە.
– لە کاتی پێویستدا سەردانی پزیشک بکە: ئەگەر هەستکردن بە سەرما بەردەوامبوو یان نیشانەکانی تری لەگەڵدابوو وەک ماندوێتی یان کاڵبوونی پێست، پێویستە راوێژ بە پزیشک بکرێت بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێویست.
– چارەسەرکردنی نەخۆشییە درێژخایەنەکان: کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە و کەمیی غودەی دەرەقی.
– تەواوکەرە خۆراکییەکان: دوای راوێژکردن بە پزیشک تەواوکەرە خۆراکییەکان بخۆن بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی ڤیتامین و کانزاکان.
زوو هەستکردن بە سەرما کێشەیەکە کە رەنگە هەندێک کەس بەدەستیەوە بناڵێنن، بەتایبەتی لە کەشوهەوای سارد یان تەنانەت لە پلەی گەرمی مامناوەنددا، ئەو هەستە رەنگە نیشانەی حاڵەتی بچووک یان کێشەی تەندروستی بێت کە پێویستی بە گرنگیدان هەیە.