بڕیار لەسەر دابینكردنی پێداویستیی نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە درا

لەمەودوا مانگانە ئەو بڕە پارەیە بۆ ئەو نەخۆشخانانە خەرجدەكرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا مانگانە ملیارێك و 600 ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەكانی تایبەت بە توشبووانی شێرپەنجە لە شارەكانی هەرێم خەرجبكرێت.

بەپێی نوسراوی ژماره‌ (7291)، کە ئەمڕۆ یەکشەممە بە واژۆی د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەرچووە و ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری کراوە، وردەکاریی ڕەزامەندیی خەرجکردنی بڕی ملیارێك و 600 ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەکانی نانەکەلی و ڕزگاری لە هەولێر، هیوا لە سلێمانی، ئازادی لە دهۆک دراوە.

بەپێی نوسراوەكە، لەمەودوا مانگانە ئەو بڕە پارەیە بۆ ئەو نەخۆشخانانە خەرجدەكرێت.

ئەو بڕە پارەیە بۆ کڕینی دەرمان و دابینکردنی ئامێر و تاقیگە و پێداویستییە پزییشکییەکانی دیكەی نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە دەبێت.

هەروەها بەپێی نوسراوی ژماره‌ (7293) لە 20ی حوزەیران، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی (ملیارێک و 27 ملیۆن و 600 هەزار دیناری مانگانە)ی لەبری نۆڕینگە (بدل عیادە).

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی بۆ پارێزگاری دهۆك: بەمنزیكانە دەسەڵاتەكان شۆڕدەكرێنەوە

بابەتی دواتر

هێزە ئەمنییەكانی كەركوك نەیانهێشت شاندە نێودەوڵەتییەكە سەردانی كامپی مەخمور بكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share