هەولێر.. بەهۆی تەقەکردنەوە دوو پۆلیس برینداربوون

لە ناحیەی بەستۆرەی سەر بە قەزای پیرمام رووداوێکی تەقەکردن روویدا و بەهۆیەوە دوو پۆلیس برینداربوون.

حەمید کاکەیی قائیمقامی پیرمام بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رووداوەکە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە ئەمەش دوای ئەوەی کەسێک کە لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە داواکراوە و لەلایەن پۆلیسی بەستۆرەوە دەستگیرکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی دەستگیرکردنەکەدا کەسێک کە خزمی دەستگیرکراوەکەیە دەسترێژی گوللەی کردووە و دوو پۆلیس برینداربوون.

وتیشی، برینی پۆلیسەکان سووکن و تەنها ساچمەیان بەرکەوتووە، تۆمەتبارەکانیش دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: هێزێکی زۆری پـ.ـارتی گەمارۆی ئەو ناوچە و گوندانەیان داوە کە هـ.ـەرکییەکان تیایاندا نیشتەجێن

هێزێکی زۆری پـ.ـارتی گەمارۆی ئەو ناوچە و گوندانەیان داوە کە هـ.ـەرکییەکان تیایاندا نیشتەجێن. سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، هێزێکی زۆری پـ.ـارتی…
Total
0
Share