لە عێراق تۆمارکراوە.. تەندروستیی هەرێم دەڵێت هیچ توشبوویەک نییە ڤاکسینی وەرگرتبێت

وەزارەتی تەندروستیی عێراق باس لە بوونی حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا دەکات لەکاتێکدا پێشتر کەسی توشبوو ڤاکسینی وەرگرتووە، بەڵام وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی حاڵەتی لەوشێوەیە لە هەرێم ڕەتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەیەک توشبووی کۆرۆنا لە عێراقدا تۆمارکراون کە پێشتر ڤاکسینیان وەرگرتووە، هەرچەندە ژمارەکە زۆر نییە و کەمن بەڵام حاڵەتەکە هەیە.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە، “ئەوانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە و تووشی کۆرۆنا بوون دۆخی تەندروستییان باشبووە و پێویستیان بە داخڵکردن لە نەخۆشخانە نەبووە”.

لەو بارەیەوە دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تائێستا تۆمارنەکراوە کە پێشتر ڤاکسینیان وەرگرتبێت.

وتیشی، ڕاستە حاڵەتی لەوجۆرە لە جیهاندا هەیە و ئەگەرێکی کەمیش دانراوە بۆ توشبوونی ئەوانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە، بەڵام لە هەرێم ئەو حاڵەتە تۆمارنەکراوە.

سەبارەت بە وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسین کە ئێستا هەدێک لەوڵاتانی جیهان پەیڕەوی دەکەن، وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕەتیکردەوە پرۆتۆکۆلە فەرمییەکانیان (هەرێمی کوردستان هەمان پرۆتۆکۆل جێبەجێدەکات) بۆ چارەسەری کۆرۆنا و ڤاکسینکردن و ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی باس لە ژەمی سێیەم بکەن و دەڵێت، بەپێی پرۆتۆکۆل وەرگرتنی دوو ژەم ڤاکسین جێگیرکراوە و دەتوانێت بەرگریی پێویست دژی ڤایرۆسەکە دروستبکات.

بابەتی پێشتر

ئاکرێ.. لەشەڕی نێوان هاندەرانی دوو یانەی تۆپی پێدا چەند کەسێک برینداربوون

بابەتی دواتر

چرای دەریا، ئەو گیاندارەی ماوەی تەمەنی نەزانراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share