دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دواخرا

بەهۆی ئامادەنەبوونی ژمارەی پێویستی پەرلەمانتاران کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کاتژمێر 4:00 ی پاشنیوەڕۆ دواخرا.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەهۆی ئامادەنەبوونی ژمارەی پێویستی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە بۆ کاتژمێر 4:00 ی پاشنیوەڕۆ دواخرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێک لە پەرلەمانتاران لە گەشتن و نەگەڕاونەتەوە پێناچێت ئەوکاتیش رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەبن و کۆبوونەوەکە بکرێت.

ئاشکراشیکرد، بەپێی یاسا رۆژی 7 ی مانگ وادەی کارکردنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە عێراق کۆتاییدێت، ئەگەر تا ئەو کاتە ئەنجومەنی نوێنەران نەتوانێت کۆببێتەوە و وادەکەی درێژبکاتەوە، عێراق دەکەوێتە قەیرانێکی گەورەی یاساییەوە، دەبێت دواتر بەدوای دەرچەیەکدا بگەڕێن بۆ چارەسەرکردنی.

باسیلەوەشکرد، تا ئێستا دوو بۆچوون هەیە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆن، یەکێکیان ساڵێک و ئەوی دیکەش چوار ساڵە بۆ کۆمسیۆنەکە درێژبکرێتەوە، بەڵام تا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران نەکرێت ناتوانرێت یەکلاییبکرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت ئەو لیژنەیەی بۆ چارەسەرکردنی مووچەی خانەنشینان پێکهێنرابوو هەڵبوەشێتەوە. سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share