جومانە غەلای: وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان درێژکرایەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان درێژکرایەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ بەشداربوون لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوەکو کۆتایی دەوامی رۆژی پێنجشەممە 26ی حوزەیرانی 2025 درێژکرایەوە.

وتیشی، ئەوە کۆتاوادەی پێشکەشکردن دەبێت و جارێکی دیکە درێژناکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەفدی باڵای هەرێم لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراق کۆبووەوە

قوباد تاڵە‌بانی لە بەغداد ھە‌ڵوێستی حكومە‌تی ھە‌رێمی دووپاتكردە‌وە‌ بۆ پابە‌ندبوون بە‌ ئەرکەکانی ھە‌رێم لە‌بە‌رامبە‌ر دابینكردنی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمدا.…
Total
0
Share