شاندی هەرێم و لایەنە شیعەکان ڕێککەوتن

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا لە کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و لایەنە شیعەکان لەسەر مادەکانی پەیوەست بە پشکی هەرێم ڕێککەوتن کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدادەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “پاش نزیکەی پێنج کاتژمێر کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە شیعەکان، لەبارەی پشکی کوردەوە، شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی و شاندی حکومەت گەیشتوون بە ڕێککەوتن”.

لە ئێساتدا شاندی حکومەتی هەرێم و لایەنە شیعەکان سەقاڵی نوسینەوەی ئەو دەقەن کە لە سەری ڕێککەوتوون لەبارەی پشکی کورد لە بودجەدا.

ئەگەر شاندی دانوستانکاری هەرێم و لایەنە شیعەکان لەسەر پشکی هەرێم و ئەو نوسینەی لەبەردەستیاندایە ڕێککەوتن بکرێت ئەوا دەخرێتە بەردەست لیژنەی دارایی و تا بکرێتە جێگرەوەی ئەو مادەیەی پەیوەستە بە کوردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هـ.ـەسـ.ـەدە: کۆنتڕۆڵی بەندیخانەی شەدادی لە دەست هێزەکانمان نەماوە

شـ.ـەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هۆشدارییەکی بەپەلەی لەبارەی دۆخی بەندیخانەی شەدادییە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئێستادا کۆنتڕۆڵی زیندانەکە لە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەرگامان بۆ هەموو هێز و لایەنێك كراوەیە كە كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ماوەی رابردوودا بەهۆی ناكۆكییە سیاسییەكانەوە هەرێمی كوردستان بە دۆخێكی…
Total
0
Share