دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنەکەی ئەمڕۆی بۆ سبەی یەکشەممە دواخست.

نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “پاش دەنگدان لەسەر راسپاردەیەک بۆ وەزارەتی پەروەردە لەبارەی گەڕاندنەوەی کارکردن بە سیستمی چاککردنی تێکڕای نمرەکان (تەحسین معەدەل) بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 و وەرگرتنەوەی ئەو خوێندکارانەی پۆلی 12 ئامادەیی کە لە یەک یان دوو وانەدا دەرناچن، لە ساڵی خوێندنی ئاییندەدا، هەروەها رێگەدان بەو خوێندکارانە بە درێژەدان بە خوێندکەیان و بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەکان، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ سبەی یەکشەممە دواخرا.”

ئاماژە بەوەشدەکات، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی باجەکان و بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی گومرگ و بەڕێوەبەری گشتیی دەرەوازە سنوورییەکان، دۆسیەی داهاتە نانەوتییەکان، گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کۆمسیۆن وردەکاریی بڕیاری تەرخانکردنی پێنج کورسیی پەرلەمان بۆ پێکهاتەکان ئاشکرادەکات

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، لە 100 کورسی پەرلەمانی کوردستان بڕیاردراوە پێنج کورسیان بۆ پێکهاتەکان تەرخانبکرێت.…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران موچەی پەرلەمانتارە ئامادەنەبووەكان ڕادەگرێت

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێوشوێن بەرامبەر پەرلەمانتارە ئامادەنەبووەكان دەگرێتەبەر لەنێویشیاندا بڕینی موچە. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی…
Total
0
Share