شێوازێكی نوێ بۆ پێدانی مووچە پەیڕەودەكرێت و مووچەخۆران ئاگاداردەكرێنەوە

بانكی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێكدا شێوازێكی نوێ بۆ پێدانی مووچە پەیڕەودەكات و مووچەخۆران ئاگاداردەكاتەوە.

لە راگەیەندراوەكەی بانكی دەربەندیخاندا هاتووە، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی بۆ دروستنەبوونی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵغی و روونەدانی حاڵەتی نەخوازراو، بەم شێوەیەمووچە دابەشدەكرێت.

-رۆژی یەكشەممە 2025/1/5 مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەكرێت(هەردوو وەجبەكە).

-رۆژی دووشەممە 2025/1/6 مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و مووچەی خاوەنپێداویستیی تایبەت دابەشدەكرێت.

-رۆژی سێشەمە 2025/1/7 مووچەی خانەنشینیی پێشمەرگە دێرینەكان و خانەنشینی ئەیلول دابەشدەكرێت.

بانكەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لەسەر داوای پاسەوانەكانی بانك داواكارین لە هەمووان كە شەوان یان ئێواران ناسنامە دانەنێن و نەیەن بۆ بانك و رۆژی مووچە هەركەس ناوی خوێندراوە و ئامادەنەبوو دووبارە دەخرێتە سەرەوە.

بابەتی پێشتر

د. فازڵ نەبی: مووچەی مانگی 12 دەفەوتێت

بابەتی دواتر

ئەمریکا پێگەی سەربازیی خۆی لە رۆژئاوای کوردستان بەهێزتر دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share