لاڤە حیكمەت: یەک تێبینی و پیرۆزباییەک سەبارەت بە هەڵبژاردن

بۆ هەڵسەنگاندنێکی تەندروست بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دیاریکردنی براوە و دۆڕاوە، تەنها ژمارەی کورسی پەرلەمان پێوەر نیە. بەڵکو هەژموونی حیزبەکان بەسەر پەرلەمانەوە باشترین پێوەرە.

لە خولی پێشووی پەرلەمان پارتی دیموکراتی کوردستان هەژموونی بەسەر 56 کورسی پەرلەمانەوە هەبوو، 45 کورسی خۆی و 11 کورسی کۆتاکان، بەڵام لەم خولە هەژموونی پارتی دابەزیوە بۆ 42 کورسی، 39 کورسی خودی خۆی و 3 کورسی کۆتا.
بێگوومان لەدەستدانی هەژموون بەسەر 14 کورسی پەرلەمان پارتی دەکات بە دۆڕاوی یەکەمی ئەم دەنگدانە!
بە پێچەوانەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەژموونی بەسەر تەنها 21 کورسی پەرلەمان هەبوو لە خولی پێشوو! ئێستا هەژموونی (بە کورسی کۆتاوە) هەڵکشاوە بۆ 25 کورسی. ئەم هەڵکشانەش یەکێتی دەکات بە براوەیەکی دیاری ئەم هەڵبژاردنە.
لێرەوە پێویستە سوپاسی دەنگدەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکرێت، کە توانیان بە ئاوێتەبوون لەگەڵ پەیامەکانی سەرکردایەتیەکەیان سنوورێک بۆ تاکڕەوی لە کوردستان دابنێن! پیرۆزبێت لەهەمووان، کە گەورەترین هەنگاوی وەستاند و ئیستۆپپێکردن بە تاکڕەوی بە سەرکەوتووی تێپەڕێندرا.

*لاڤە حیكمەت

بابەتی پێشتر

ئەمریكا پەیامێك لەسەر هەڵبژاردن بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

دەستەی بوومەلەرزەزانیی عێراق: لە نزیک خانەقین بوومەلەرزەیەک روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: ئەوانەی لەکاتی خۆیدا قەرزەکانیان ناگەڕێننەوە کارەباکەیان دەبڕین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی هاوبەشانی بازرگانی و پیشەسازی ئاگاداردەکاتەوە، ئەگەر قەرزەکانی سەریان پاکتاونەکەن کارەبایان دەبڕدرێت. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share