ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراک لە یەکشەممەوە دەستپێدەکات

وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، ماددەکانی سەبەتەی خۆراکی ئامادەکراون و لە سبەینێ یەکشەممەوە دەست بە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی دەکرێت.

ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، کارە ئیداری و هونەرییەکان تەواوکراون بۆ ئامادەکردنی سەبەتەیی خۆراکی و دانانی لە کۆگاکانی وەزارەتدا، ئەوەی ماوە دابەشکردنیەتی بەسەر بریکارەکانی خۆراک و دواتریش بەسەر هاوڵاتییاندا.

جەختیشکراوەتەوە، دابەشکردنی بەشەخۆراک لە رێگەی کارتی بەشەخۆراکەوە دەبێت و بەگوێرەی پلانەکان دەبێت کە سەرەتا لەناوچە هەژارنشینەکان دابەشدەکرێت و دواتر ناوچەکانی دیکە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلاسخارت: شەفافیەت و دادپەروەری لە عێراق و هەرێمی كوردستان نائامادەیە

نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراق جەخت لەسەر پێویستی فەراهەمكردنی پێداویستییەكانی هەڵبژاردن دەكاتەوە و دەشڵێت، “تائێستا شەفافیەت و دادپەروەری و…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی دەسەڵاتی گواستنەوەی كارمەندان درایە بەرێوبەری ناوەندە تەندروستییەكان

بەرێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەسەڵاتی گواستنەوەی سەرجەم فەرمانبەرانی ژمێریاری و كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی جگە لەپزیشكان دابەزاند بۆ…
Total
0
Share