لە کەلار باوک و کوڕێک لە نیو کاتژمێردا گیانیان لەدەستدا

ئیدارەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار گیانلەدەستدانی باوک و کوڕێکی ڕاگەیاند کە بە ڕووداوێکی “دەگمەن” ناوی بردووە و هۆکاری گیانلەدەستدانەکەیانی ئاشکرا نەکردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بڵاویکردەوە، باوک و کوڕێک لەماوەی چەند خولەکێکدا گیانیان لەدەستداوە، ئیدارەی نەخۆشخانەکە نووسیویەتی، “ڕووداوێکی دەگمەن بووە بۆ بەشی فریاکەوتن”.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نەخۆشخانەکە، دوای ئەوەی باوکەکە تووشی حاڵەتێکی کتوپڕ بووە و گیانیلەدەستداوە کوڕەکەی گەیاندوویەتییە نەخۆشخانە بەمەبەستی ڕزگارکردنی بەڵام لە چەند خولەکێکدا و کەمتر لە نیو کاتژمێر کوڕەکەش گیانیلەدەستداوە.

ئیدارەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار هیچ زانیارییەکی لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو کوڕ و باوکەوە بڵاونەکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە ڕووی جموجوڵە بازرگانییەکاندا دەکرێتەوە

سبەینێ یەکشەممە، دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە ڕووی هاتووچۆی گەشتیاریی و جموجوڵە بازرگانییەکاندا دەکرێتەوە. راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی…
Total
0
Share