د. فازڵ نەبی: مووچەی مانگی 12 دەفەوتێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دەفەوتێت.

د. فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، مووچەی مانگی 12 ی ساڵی رابردوو لەبەر دوو هۆكار دەفەوتێت كە هۆكاری یەكەمیان پەیوەندی بە تەواوبوونی ساڵی داراییەوە هەیە لە عێراق كە ناتوانرێت دەستكاريی بودجە بكرێت.

وتیشی، “خاڵی دووەم پەیوەندیی بەوە هەیە كە بەغداد 441 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 12 ناردووە و لەبەر ئەم دوو هۆكارە مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دەفەوتێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ئەمشەوەوە بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان دەگۆڕدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەمشەوەوە بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕدرێت و کاتەکەی کەمدەکرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە،…
Total
0
Share