بنەماڵەی ئەو گەنجەی لە سیتەک بە گازی زۆپا گیانیلەدەستدا ڕونکردنەوە لەسەر ڕوداوەکە بڵاودەکەنەوە

بنەماڵەی ئەو کچ و کوڕەی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 20ی کانونی دووەم بەهۆی ژەهراویبوون بە گازی زۆپا لە باخێکی سیتەک کوڕەکە گیانیلدەستدا ڕایدەگەیەنن کوڕ و کچەکەیان بەنیازی هاوسەرگیریی بوون و بە ئاگاداری هەردوو بنەماڵە چوونەتە ئەو باخە.

لە ڕونکردنەوەی بنەماڵەی کوڕ و کچەکەدا هاتووە، ”     ئێوارەی چوارشەممە ٢٠ی ئەم مانگە، بنەماڵەکەمان، گەنجێکی بە ویقار و دامەزراو خۆشەویستی ھەمووانی لەدەستدا، کاکە ژیار بەرزان عەلی، بە ماڵئاوایی ھەتا ھەتایی کۆستێکی گەورەی لە دڵی ھەمووان دروستکرد”.

هەردوو بنەماڵە بەس لە هەواڵەکانی پەیوەست بەو ڕووداوە دەکەن و دەڵێن، “بەداخەوە کۆستی کاکە ژیار کەوتە بەر شاڵاوی سۆشیال میدیا و میدیا نابەرپرسەکان بۆ کۆکردنەوەی ( ڤییو و لایک و کۆمێنت ) ھەر لەسەرەتای کۆستەکەوە بە گەرمی کەوتنە بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناڕاست لەسەر ڕوداوی گیانلەدەستدانی کاکە ژیار”.

ئاماژەیان بەوەکردووە کە لە بەرپرسیارێتیان و وەک وەفایەکی بچوک بۆ ڕۆحی کوڕەکەیان ڕاستیی ڕوداوەکە بۆ ھەموولایەک بخەنەڕوو:

لە ڕونکردنەوەکدا هاتووە، “کاکە ژیار، وەک ھەر گەنجێکی تری ئەم دونیایە لە خەمی پێکەوە نانی خێزان و ئایندەی خۆی بووە، سەرنجام بڕیاردەدات لەگەڵ خانمێکی بەڕێز و خاوەن بنەماڵەی ئەم کوردستانە خێزان پێکبھێنێت ئەم بڕیارەشی ئێمە وەک کەسە نزیکەکان و خانەوادەی کاکە ژیار و خانەوادەی خانمە بەڕێزەکە لێی ئاگاداربووین و لە چەندین ئاڵوگۆڕی باسوخواستی ھاوسەرگیریان ڕاوێژمان گۆڕیوەتەوە لەگەڵییان”.

ئەو دوو بنەماڵە دەڵێن، “دیداری چوارشەممەی ماڵئاوایش بەئاگاداری ھەردوو بنەماڵەبووە و دیداری دوو کەسی دەزگیرانداربووە ھەر بۆ قسەکردن بووە لەسەر پرۆسەی ھاوسەرگیری و ئایندەی ژیانی پێکەوەییان کە مخابن ژەھری (گاز) ھەناسەی ھەردووکیان دەخاتە مەترسییەوە و سەرەنجام ژیانی کاکە ژیارمان دەبات”.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان هەڕەشەی هێرش کردنەسەر شەنگال دەکات

بابەتی دواتر

ئامێدی.. بۆردومانەكەی فڕۆكەكانی تورکیا سێ هاوڵاتی برینداركردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
4
Share