دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دوایین هەڵوێستی خۆی لەبەرامبەر حکومەتی هەرێم راگەیاند.
دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مانگ بە مانگ بڕی پارە بۆ مووچە زیادیکردووە، حکومەتی هەرێم لە حسابکردندا کەوتووەتە هەڵەی زەق و چەواشەکردنی رای گشتی.
دەشڵێت، “دەسەڵاتداران و بانکەکانی هەرێم جێگای متمانە نین و نابن، تاکە چارەسەر تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمە لە هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین.
دەستەی داکۆکی لە مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی دەڵێت، “داوا لە حکومەتی هەرێم و عێراق دەکەین لە ساڵی نوێدا هەڵەکانی ساڵی رابردوو دووبارە نەکەنەوە و لێپرسینەوە لە هەرێم بکرێت لەبەرامبەر مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو”.
باس لەوەش دەکات، “تاوەکو چارەسەری کۆتایی دژی نەوتدز و مووچەدز و شاگرد و دەستوپێوەندەکانیان دەجەنگین”.