بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 149 هەزار 150 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 148 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق لە ئەمساڵدا چەند بڕیار و رێوشوێنێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ئەو جەمپانەی لە گەڕەک و شەقامەکاندا دانراون پێویستە لاببرێن

شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، “ئەو جەمپانەی لە گەڕەک و شەقامەکاندا دانراون پێویستە لەماوەی هەفتەیەکدا لاببرێن”. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە…
Total
0
Share