بەدواداچوون بۆ ڕەوشی تەندروستیی زیندانییانی شیلادزێ دەكرێت

سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم بەدواداچوون بۆ کێشەی گیراوانی شیلادزێ دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی دادگای هەولێری کرد.

مونا یاقۆ، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سەردانی دادگایان کردووە بۆ بینینی دادوەری پسپۆڕ و “گفتوگو لە بارەی پەلەکردن لە گواستنەوەی کێشەکان بۆ دادگا”.

باسی لەوەش كردووە، “لە کۆبوونەوەكەدا پرسی گیراوەکانی (شێلادزێ) بابەتی سەرەکیی بوو لەگەڵ هەندێك کەیسی تر کە بەپێی ئەو گازندانەی کە لە دەستەکەماندا تۆمارکراون.”

بەپێی وتەی سەرۆکی دەستەكە، وەڵامەکان ئەرێنی بوون لەبارەی ئەو پرسەوە، بۆیە ئەوانیش بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون.

پێشتر، ئەیھان سەعید نوێنەری زیندانییانی بادینان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردبوو، “بەھۆی بەردەوامبوونیان لە مانگرتن لەپێناو ئازادبوونیان، ڕەوشی زیندانییانی بادینان زۆر خراپه‌ “.

بابەتی پێشتر

مستەفا كازمی داوایەك ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەكان دەكات

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ڕەزامەندیی تەندروستيی عێراقمان وەرگرت بۆ بەشە دەرمانی پاڵپشتیكار بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: رووداوی دڵتەزێنی تەقینەوەكەی گەڕەكی كازیوەی سلێمانی هەموومانی ماتەمبار كرد

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت رووداوی دڵتەزێنی تەقینەوەكەی گەڕەكی كازیوەی سلێمانی هەموومانی ماتەمبار كرد و ئاشكراشیدەكات، لە ڕۆژانی داهاتوودا لێكۆڵینەوەی…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە فراكسیۆنی سەوز-ەوە

فراكسیۆنی سەوز لە راگەیەندراوێكدا هێرشكردنەسەر پەرلەمانتارێكی ئیدانە دەكات و داواشدەكات تاوانكارانی كردەوەكە دەستگیربكرێن. فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند،…
Total
0
Share