دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا گیرا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لە زەڕایەن دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە لەلایەن پۆلیسی كەلارەوە داواكراو بوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێكی دزراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەلارەوە گەیشتە بەشی پۆلیسی شارەزوور، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەن ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە و دەستیبەسەردا بگیرێت.

دەشڵێت، دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە رادەستی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەفین دزەیی: پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ ڕێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە مووشەکبارانكردنی كۆرمۆر

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئیدانەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت، “پێویستە…
Total
0
Share