بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمرۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمیش نزمتردەبێتەوە بەراورد بە رۆژانی رابردوو.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ هەینى ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی کەمێک نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە
لەبارەی کەشوهەوای سبەی شەممەوە باسی لەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا و
پلەی گەرمی کەمێک نزمتر دەبێتەوە بە رێژەى (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەم جۆرە دەبێت:
هەولێر :14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 11 پلەى سیلیزى
دهۆک : 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 1 پلەى سیلیزى
سۆران : 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 16 پلەى سیلیزى