لە چەمچەماڵ تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە كچێكی ڕفاندبوو

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە كچێكی ڕفاندووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ كە كچەكەی ڕفێندراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر شوێنی تۆمەتبار و وەرگرتنەوەی كامێراكانی چاودێری توانرا تۆمەتبار لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربكرێت .”

ئاماژەی بەوەشكردووە، “لە ئێستادا تۆمەتبار (ع ، س ، ع ) تەمەن 19 ساڵ بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 421 لە یاساسی سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانیناوە بە تاوانەكەیدا، لەكاتی لێكۆڵینەوەشدا تۆمەتبار دانیناوە بەچەندین تاوانی دزیكردنی ماتۆڕسكیل” .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: بەناوی پارێزگای سلێمانی و هەرێمی كوردستانەوە بۆ پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی لە ئامەدین

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بۆ پشتیوانی لە پڕۆسەی ئاشتی و بەشداریكردن لە ئاهەنگی نەورۆز لە ئامادە. پارێزگاری…
Total
0
Share