باڵیۆزی ئەمریكا: داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەم بەشداری لە هەڵبژاردندا بكەن

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق داوای بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتوو لە خەڵكی كوردستان دەكات.

ئەلینا رومانۆسكی، باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق لە تۆڕی (ئێكس) نووسیویەتی، لە رۆژی جیهانیی دیموكراسیدا درك بە كاریگەریی ئەو گۆڕانە دەكەین كە دیموكراسی لە كۆمەڵگاكاندا دروستیدەكات، لەگەڵ بەهێزكردنی ئاشتی و سەقامگیری.

وتیشی، “هانی سەرجەم دانیشتووانی هەرێمی كوردستانی عێراق دەدەین بەشداریی تەواوبكەن لە چەسپاندنی دیموكراسی لە وڵاتەكەیاندا، لەڕێی دەنگدان لە هەڵبژاردنی داهاتوو لە 20ی تشرینی یەكەم”.

لەلایەن رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە رۆژی 15ی ئەیلول بە رۆژی جیهانیی دیموكراسی دیاریكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری هەرێم لە ئیتاڵیا: هێندەی ئۆتۆمبێلی سەد هەزار دۆلاری لە شەقامەکانی هەرێم دەسوڕێنەوە بە هەموو ئیتاڵیا ئەوەندە ئەو ئۆتۆمبێلە گرانبەهایانەی تێدانییە

رێزان حەمەساڵح نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیتاڵیا رایگەیاند، یەکێک لە نوێنەرایەتییەکانی ئیتاڵیا لە هەرێم لە راپۆرتێکدا بۆ حکومەتی…
Total
0
Share