هەسەدە رایگەیاند، توانیمان زنجیرەیەک هێرشی گروپە چەکدارەکان لە دەوروبەری مەنج تێکبشکێنین و شەش ئۆتۆمبێلیان لەناوبەرین.
هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” رایگەیاند، هێزەکانمان توانییان زنجیرەیەک هێرشی گروپە چەکدارەکان لە دەوروبەری مەنبج تێکبشکێنن و چەکدارانی بەکرێگیراو دەربکەن و شەش ئۆتۆمبێلیشیان لەناوبردران.
ئاماژەیان بەوەشدا “هێرشی گروپە چەکدارەکان بە هاوکاری چەندین چەکداری چیچانی، ئۆزباکستانی، تورکستان بووە و هێرشیان کردووەتە سەر نزیکەی هەشت گوندی ناوچەکە، بەڵام توانیویانە سەرجەمییان دەربکەن و زیانێكی زۆریان پێ بگەیەنن.
دەشڵێن “دوای شکستی گروپە چەکدارە بەکرێگیراوەکانی، تورکیا لەرێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکەوە هێرشی کردە سەر دەوروبەری بەنداوی تشرین و زیانی بە بەنداوەکە گەیاند”.